١٨ ئاب ٢٠١٦ - ٠٥:٤١
ئەمریکا؛ 34 هەزار شه ر و تێکهەڵچوونی چەکداری و زیاتر لە هەشت هەزار کوژراو لەماوه ی هەشت مانگان دا

پێگەی ماڵپەڕی"ئارشیڤی تێکهەڵچوونە چەکدارییەکان لە ئەمریکا" کە هێرش بە چەکی گەرم لە وڵاتەکه ی تۆمار دەکات، ڕایگەیاند لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تائێستا 34 هەزارو 709 حاڵەتی تێکهەڵچوونی چەکداری لە ویلایە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا ڕووی داوە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ماڵپەڕی"ئارشیڤی تێکهەڵچوونە چەکدارییەکان لە ئەمریکا" نووسی لە ماوەی ئەو تێکهەڵچوونە چەکداریانەی کە لە ئەمریکا دا لە سەرەتای ساڵەوە تا 17ی ئوت ڕوویان داوە هەشت هەزار و 879 کەس کوژراون و 18 هەزار و 549 کەسی دیکەش برینداربوونە.

ژماری بریندارانی ژێر 11 ساڵی ئەو تێکهەڵچوونانە 408 کەس ڕاگەیێندراوە.

هەروەها هەزار و 940 کەس لە بریندارەکانیش لە تەمەنی تازەلاوی (12تا17 ساڵان) دا بوونە.

بە گوێرەی ئەو ئامارە زۆربەی هێرشە چەکدارییەکان لە ویلایەتە یەکگرتوەکان، تێکهەڵچوونی ئاسایی بووە بەو حاڵەشەوە 242 حاڵەتیشیان شەڕە تەقەی بەرفراوان بووە.

هەر لەم ماوەیە دا 203 ئەفسەری پۆلیس و هەزار و 152 گومانلێکراویش لە کاتی شەڕەکان دا گیانی خۆیان لە دەست داوە.

لە کۆی تێکهەڵچوونە تۆمارراوەکان،هەزار و 426 حاڵەت پەلامار بۆ سەر ماڵەکان و هەزار و 73 حاڵەتیش بەرگری کردن لە خۆ بووە.تەقەی بە هەڵکەوتیش هەزار و 375 بار تۆمار کراوە.

پاشمۆی دوهەمی دەستوری ئەمریکا، دەکارهێنانی چەک بۆ بەرگری کردن لە خۆ بۆ شارۆمەندان بە ڕوا دەزانێ و ئەوەش، پێش بە پەسند کردنی یاساکانی تایبەت بە قەدەغە کردنی کڕین و فرۆشتن و ڕاگرتنی چەک دەگرێ لەو وڵاتە....

کۆتایی کورتە نامە/310